Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:44

مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزین دەدرێتە بەنزینخانەکان

کوردستان TV
100%

بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزین هاوشێوەی کۆمپانیاکان دەداتە بەنزینخانەکان.

لە نووسراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە واژووی کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، هاتووە، "بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ و ڕوونەدانی قەیرانی کەمبوونی بەنزین لە هەرێمی کوردستان و لەسەر داواکاری پارێزگارەکان و سەرۆکی یەکە ئیدارییە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکانی وەزارەتمان لە شارەکان بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیامان دا ڕێگەپێدانی هاوردە و هێنانی بەنزین بدرێت بە (کۆمپانیاکان و بەنزینخانەکان)."

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ڕێگەپێدانەکە بەو مەرجەیە کە بەپێی کوالێتی پەسەندکراوی لیژنەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوەش داوە کە "لە ڕۆژی دەرچوونییەوە تاوەکو ڕێکەوتی 31ـی 08ـی 2023 بەشێوەیەکی کاتی تاوەکو هەڵسەنگاندنی کۆتایی بۆ ئەم بابەتە دەکرێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.