Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:42

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا: لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبین

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە جەختی کردەوە کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 09ـی 08ـی 2023 لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەمنی نێوان ئەمریکا و عێراق، جەنەڕاڵ مارک مایڵی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەریقی یەکەم ڕوکن عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجام دا.

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی کۆبوونەوەئاماژەی بەوە دا کە لە کۆبوونەوەکەدا کاری هاوبەش و پێکەوەیی لەنێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کرا، جەختیش کرایەوە لە هاوکاری و هەماهەنگییەکانی  نێوانیان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیجی ئەمریکا و عێراق، هەروەها وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە هاوکاری و پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە هەموو ڕوویەکەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی داعش.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.