Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 04:41

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق گفتوگۆیان لەبارەی گرنگیی دوورخستنەوەی هەموو جۆرە دەستوەردانێکی حزبی لەناو وەزارەت کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 09ـی 08ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەیڤد بێرگەر هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان کرا.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاوهەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان بە ئاراستەی بەرگریکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکانی ئامادەکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی، کە پێویستە ئامادەکردنی یاساکە، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدرالی عێراق بێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی بەردەوامبوونی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بە پێی کارنامەی کابینەی نۆیەم و دوورخستنەوەی هەموو جۆرە دەستوەردانێکی حزبی لەناو وەزارەت کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.