Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 04:58

تۆمەتبارێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب كه‌ بڕێك پاره‌ی‌ له‌ ماڵێك دزی‌ بوو دەستگیركرا

کوردستان TV
100%

مەفرەزەكانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخانی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕێك پاره‌ی‌ له‌ماڵێك دزی‌ بوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م9ی8ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كەبڕێك پاره‌ی‌ لێ دزراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو گەیشتن بەئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخانی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخانەوە دەستگیربكرێت.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەئێستادا تۆمەتبار (ع، م، ك لەدایكبووی 1994) به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ عه‌ره‌ب بەبڕیار دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.