Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 06:44

هاتووچۆی هەولێر شوفێران و هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردۆتەوە و رایدەگەێنێت، ئاگاداربن هەموو شەقامە خێراكان لەژێر كۆنتڕۆڵن و هەموو سەرپێچییەك تۆمار دەكرێت،بۆیە تكایە پابەندی یاساو ڕێنماییەكان بن بۆ سەلامەتی خۆتان و سەرو ماڵتان،ئەوەی لەشەقامی خێرا كانیش قەدەغەیە بریتییە لە: ڕەماش لێدان وتەنگاوكردنی شوفێرانی تر بۆ كردنەوەی ڕێگا.وەستان وچاوەڕێ كردن لەسەر شەقامی خێرا.هەڵگرتن و دابەزاندنی سەرنشین یان كاڵا.كڕین و فرۆشتن وكاری دەستگێڕی.ڕۆیشتنی بارهەڵگر لەلاینی چەپ و لاینەكانی ناوەندی ڕێگا بەهەمو شێوەیەك قەدەغەیە،تەنها ڕێگاپێدراوی بۆ لاینی لای ڕاستە.بەخێراییەك كە ئەوپەڕی80كم بیت لەكاتژمێرێك.لێخوڕین و ڕۆیشتنی هەر سوارۆیەك كە خێرایی لە60كم لەكاتژمێرێك كەمتر بێت.زیكزاك وپەنتەڕناش وپێشبڕكێ.ڕۆیشتنی ئامێرەكانی بیناسازی وكشتوكاڵی (دۆزەر شۆڤڵ ،گرێدەر،تراكتۆر ،دەڕاسە،عادیلە(باگوردان) بەهەمو شێوەیەك قەدەغەیە ،تەنها دەبێت بەفلات بگوازرێنەوە.گەڕانەوە بەبەگ تەنانەت بۆ چەند مەترێكیش قەدەغەیە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.