ئەمڕۆ چوارشەممە 9-8-2023، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ژمارەی هاوپەیمانی و لایەنە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی داهاتووی ڕاگەیاند.
لەوبارەیەوە جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە: ژمارەی لایەنە مۆڵەتپێدراوەكان گەیشتووەتە 296 لایەن، لە كاتێكدا ژمارەی ئەو لایەنانەی كە تا ئێستا لە ژێر دامەزراندندان 63 لایەنە.
ئاماژەی بەوەشكردووە،ئەو هاوپەیمانییانەی بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكەن، 50 هاوپەیمانی بوون، لەنێویاندا 33 هاوپەیمانی نوێ.
یەكشەممەی ڕابردوو كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڕیاریدا ماوەی تۆماركردنی ئەو هاوپەیمانییە سیاسیانەی كە ئارەزووی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكاندا هەیە بۆ یەك ڕۆژ درێژبكرێتەوە.
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: 50 هاوپەیمانی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكاندا تۆماركراون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.