Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 06:48

مانگی ڕابردوو زياتر له‌ 4 هه‌زار بوتڵ خوێن لە شاری سلێمانی ڕاكێشراوە

کوردستان TV
100%


بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31ی7ی2023)، لەبانكی خوێن لەشاری سلێمانی 8 هه‌زار و 274 كه‌س كەس سەردانیان كردووە و چوار هه‌زار و 106 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.
 ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، مانگی رابردوو 929 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی تالاسیما و 509 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا و 434 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی شار و 1.320 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.
ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، مانگی ڕابردوو لەبانكی خوێن پێنج هه‌زار و 999 پشكنینی هیماتۆلۆجی و چوار هه‌زار و 268  پشكنینی گروپی خوێن و  چوار هه‌زار و 499 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها  دوو هه‌زار و 702 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.