سەرۆکی هاوپه‌یمانییەتی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بوو، جەختیشی کردەوە کە پێویستە بە هەر شێوەیەک بێت خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.
له چوارچێوه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری به‌غدا بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ئێواره‌ی ئەمڕۆ سێشەممە 08ـی 08ـی 2023 له‌گه‌ڵ نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییەتی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبوونه‌وه و پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نووری مالیكی لێدوانێكی بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن دا.
نووری مالیکی گوتی: پێشوازیمان له برایان و دۆستانمان له شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد، كه‌شوهه‌وای گفتوگۆكانمان گرنگ و پێویست بوون، په‌یوه‌ست بوو به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه به‌پێی ڕێككه‌وتنی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت جێبه‌جێ نه‌كراون.
گوتیشی: برایانمان له شاندی پارتی گله‌ییان هه‌بوو كه ڕێككه‌وتنه‌كه وه‌ک خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه ئێمه‌ش گوێمان له گله‌یی و گازاندهكانیان گرت و ڕێز له بۆچوونه‌كانیان ده‌گرین.
نووری مالیکی هەروەها باسی لەوە کرد کە "به‌ڵێنمان دا، كار بۆ چارهسهركردنیی گلەیی و نیگەرانییەکان بكه‌ین، هه‌م له‌نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هه‌میش له حكوومه‌تدا، تاوەکو به‌ر له‌وه‌ی ببێته قه‌یران چاره‌سه‌ری ئه‌و خاڵه ناكۆكانه بكه‌ین.
سەرۆکی هاوپه‌یمانییەتی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەش دا کە وێڕای وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەهۆی بوونی کێشەیەک لەلایەنی تورکیاوە، بەڵام پێویستە تاوەکو هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە، خەرجیی و پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.