سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م گلۆپی سه‌وزی بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان هه‌ڵكرد بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆژه و به‌رنامه خزمه‌تگوزارییه‌كانیان دوای ده‌رچوون و چوونه بواری جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕالی و ڕێنماییه‌كانی.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڵاوی كرده‌وه: محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی به سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان كرد ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه و به‌رنامه خزمه‌تگوزارییه‌كان بكه‌ن ئه‌وانه‌ی كه كاری هونه‌ری و دارایی و یاساییه‌كانیان ته‌واو بووه.
بڵاویشی كرده‌وه: سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانیشی كرد سه‌ره‌تا ئه‌و پڕۆژه و به‌رنامه خزمه‌تگوزارییانه بهێنرێنه پێشه‌وه كه ڕاسته‌وخۆ سوود و په‌یوه‌ندی به ژیانی رۆژانه‌ی به رێژه‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه محه‌مه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانی به هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پلاندانان و دارایی‌ش كرد تا رۆژی 24ی ئه‌م مانگه لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بۆ ته‌رخانكردنی پاره و بودجه بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی ته‌شغیلی و وه‌به‌رهێنان له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كانی حكوومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای بودجه‌ی گشتی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا به فه‌رمی یاسای بودجه‌ی فیدڕالی بۆ هه‌رسێ ساڵی (2023، 2024 و 2025) له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراقی بڵاو كرایه‌وه و به‌مه‌ش به‌فه‌رمی یاسای بودجه‌ی فیدڕالی كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.