سەرۆک بارزانی لە پەیامێکیدا لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان وێڕای پیرۆزبایی لە حزبەکە هیوا دەخوازێت كوردستان بەسەر كۆسپ و تەحەددیاتەكاندا سەربكەوێت.
سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ سێشەممە 08ـی 08ـی 2023 پەیامێکی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: لەو یادەدا پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی ئێوە و حزبەكەتان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستاندا هەیە و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم. هیوادارم بە هیممەتی گشت لایەک كار بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان بكرێت و كوردستان بەسەر كۆسپ و تەحەددیاتەكاندا سەربكەوێت.
دەقی پەیامی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ یادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
برای بەڕێز كاک محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی چل و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەكەم.
لەو یادەدا پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی ئێوە و حیزبەكەتان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستاندا هەیە و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم. هیوادارم بە هیممەتی گشت لایەك كار بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان بكرێت و كوردستان بەسەر كۆسپ و تەحەددیاتەكاندا سەربكەوێت.
مەسعود بارزانی
8ی ئابی 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.