Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:37

بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت خەلیفان کرایە قەزا و گوندی سرێشمە کرا بە ناحییە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بە قەزاکردنی ناحییەی خەلیفان و بە ناحییەکردنی گوندی سرێشمەی لە سنووری سۆران دا.

ئەمڕۆ سێشەممە 08ـی 08ـی 2023 فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە درێژەی ھەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بە ناحییەکردن و قەزاکردنی شارەکانی ھەرێمی کوردستان، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و کارئاسانی و پێویستی بۆ ڕاپەراندنی کاروباری ھاووڵاتییان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ناحیەی خەلیفان کرا بە قەزا و گوندی سرێشمە کرا بە ناحیە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم فەرمانە لە ڕێکەوتی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.