ڕۆژی سێشەممە 8ی ئابی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیڤن هیتچن باڵیۆزی نوێی بهریتانیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا كە خاتوو ڕۆزی كەیڤ كونسوڵی بریتانیا لە شاری هەولێریش ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەكە و دواپێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەروەها پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و سەردانی شاندی پارتی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و جەخت لە پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان كرایەوە.
لە بەشێكی تری ئەو دانیشتنە باڵیۆزی بهریتانیا لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی كە ئەو ئەركەی پێسپێردراوە لە عێراق كار بكات و لە ماوەی كاركردنیدا لەگەڵ سەركردایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندیدا بێت.
هەروەها پاڵپشتیی وڵاتەكەشی بۆ پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان و فراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند.
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بهریتانیا لە عێراق دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.