Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:51

مەرجەكانی پێدانی یەكەی نیشتەجێبوون بەهاووڵاتیانی كەمدەرامەت و كرێنیشینان راگەیەنرا

دابەشكردنی فۆرمی یەكەی نیشتەجێبوون بە قیستی درێژخایەن بۆ كەمدەرامەتان ڕاگەیانرا
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی ئابی 2023، دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، لە ڕێورەسمێكدا پرۆسەی دابەشكردنی فۆرمی یەكەی نیشتەجێبون و كاراكردنی فۆرمەكەی بەشێوەی ئۆنلاین، بۆ ھاو،ڵاتیانی كەمدەرامەت راگەیاند.
لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن رایگەیاند: لە ئەمڕۆوە پێگەی ئەلیكترۆنی تایبەت بە داواكردنی فۆرمی یەكەكانی نیشتەجێبون بۆ خەڵكی كەمدەرامەت لەهەرێمی كوردستان كارا دەكرێت و ئەو كەسانەی خۆیان بە شایستە دەزانن بەپێی ئەو ڕێنماییانەی بڵاودەكرێنەوە دەتوانن فۆرمەكە پڕبكەنەوە؛ كە فۆرمەكە بەشێوەیەكی زانستی داڕێژراوە، ئەمەش دوای وەرگرتنی بۆچوون و پێشنیاری كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان.
دانا عەبدولكەریم، گوتیشی: پێشكەش كردنی داواكاری تاوەكو رۆژی 1/12/2023 بەردەوام دەبێت، دوای ئەوە بەپێی یاسای نیشتەجێبون خاڵبەندی دەكرێت بۆ ئەو كەسانەی داواكاریان پێشكەش كردووە، دواتر لەلای لیژنە تایبەتمەندەكانی وەزارەت ووردبینی بۆ دەكرێت و پاشان ئاراستەی ئەو لیژنانە دەكرێت، كە لەچوارچێوەی یەكە كارگێڕییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانن، واتە لە ھەر سنوورێك یەكەیەكی كارگێڕی هەبوو، لەو سنورە لیژنەیەك پێكدەهێنرێت بۆ پەسەندكردنی خاڵبەندییەكە.
وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ئاماژەی بەوەشدا: ژمارەی یەكەكان كە لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبوندا دروستكراون و 9 هەزار و چوار یەكەیە، لەو یەكانە بەشێكیان تەواو بوون و بەشێكیان تەواو نەكراون، پرۆسەی دابەشكردنەكەش لەڕێی ئەو فۆرمەوە دەستپێدەكات، شێوازی قستەكەشی بۆ ماوەیەكی درێژخایەن و بە 25 ساڵ و قیستی مانگانە دەبێت.
مەرجەكانی وەرگرتنی یەكەكانیش بریتییە لەوەی دەبێ بەڵێننامەیەك پڕ بكەیتەوە و تێیدا بیسەلمێنێ كە هاووڵاتی هەرێمی كوردستانیی ،هەروەها خۆت یان هاوسەرت سەربەخۆ خاوەنی هیچ یەكەیەكی نیشتەجێ نەبن (خانوو یان شوقە). هەروەها خۆت یان هاوسەرت سوودمەند نەبووبن لە هیچ پڕۆژەیەكی تری نیشتەجێ و وەرگرتن و خاوەندارێتی یەكەیەكی نیشتەجێ. 
هاوكات خۆت یان هاوسەرت  نابێت سوودمەند بووبن لە پێشیینەی خانووبەرە لە هەرێمی كوردستان. ئەگەریش بووی بە خاوەنی یەكەكە ، دەبێ تا 10 ساڵ مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی پێوە نەكەیت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.