Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 12:21

زانیاری له‌سه‌ر شه‌ڕه‌ ته‌قه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی چه‌مچه‌ماڵ

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و دووشه‌م له‌ گه‌ڕه‌كێكی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ دروست بووه‌ و له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كانیش له‌ ماڵێكدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و 7 كه‌سی تریش بریندار بوون.

ڕووداوه‌كه‌ كه‌مێك پێش ئێستا له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی ناسیاوی یه‌كتر و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی قادر كه‌ڕه‌می شاره‌دێی چه‌مچه‌ماڵ ڕوویداوه‌. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (كوردستان تیڤی) ڕووداوه‌كه‌ به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ دروستبووه‌.

ئه‌ندامی یه‌كێك له‌ بنه‌ماڵه‌كان ده‌ستڕێژی گولـله‌ی له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی تر كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 8 كه‌سی بریندار كردووه‌، دوای گواستنه‌وه‌شیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، یه‌كێك له‌ برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

هێزه‌كانی پۆلیس له‌ هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ن و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.