گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر هۆكاری سوتانی پێنج ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێری ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه چوار ئۆتۆمبێلیان به‌هۆی به‌نزین و دانه‌یه‌كی تریشیان به‌هۆی فویل په‌م بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م له چه‌ند شوێنێكی جیاجیای شاری هه‌ولێر 5 ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و سوتان.
سه‌باره‌ت به هۆكاری سوتانی ئۆتۆمبێله‌كان، فازڵ حاجی گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەپێی ڕاپۆرتی بەرگریی شارستانی هه‌ولێر سوتانی دوو ئۆتۆمبێل بەهۆی لێچوونی بەنزینەوە بووە و ئه‌مه له‌سه‌ر زاری خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان وەرگیراوە.
ڕاشیگه‌یاند: ئۆتۆمبێلێكی تر بەهۆی گۆڕینی فیول پەم بووە بەبێ ئەوەی شوفێره‌كه سەری پاتری لاببات و لە کاتی لێکردنەوە فیول پهمهكه شۆرت دروست بووە، ئۆتۆمبێلێكی تریش به‌هۆی غازی بەنزینی خراپ گڕی گرتووه و سوتاوه.
سه‌باره‌ت به ئۆتۆمبێلی پێنجشه‌میش، فازڵ حاجی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه، تاکو ئێستا راپۆرتی سوتانه‌كه‌ی نەگەیشتووە بۆیه هێشتا نازانرێ هۆكاره‌كه‌ی چی بووه.
گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگاداری شوفێرانیشی كرده‌وه كه ئاگاداربن و پشتگوێ خستنی بچووکترین کەموکوڕی، ئەگەری گەورەترین کارەساتی لێ دەکەوێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.