ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ڤۆلکەر تورک کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ و شاندێکی یاوەری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا تيشك خرايه سه‌ر ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌يان كه يه‌كه‌مجاره دێنه عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها دۆخى مافى مرۆڤ و ئازادييهكان، زه‌مينه‌ى كار و چالاكيى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ئازاديى ڕاگه‌ياندن و ڕاده‌بڕين و كارى ڕۆژنامه‌وانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌رفه‌ت و كێشه‌كانى، تاوتوێ كران.
له‌مباره‌يه‌وه كۆميسارى باڵاى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانى مرۆڤ وێڕاى باسكردن له به‌رنامه و ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى، چه‌ند سه‌رنج و تێبينييه‌كى ده‌رباره‌ى هه‌ندێ له بواره‌كانى دۆخى مافى مرۆڤ و پرسى ئازادييهكان و كارى ڕێكخراوه مه‌ده‌نييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى وێراى ئه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى به گرینگ له قه‌ڵه‌م دا، پابه‌نديى هه‌رێمى كوردستانى به پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنى ديموكراسى و مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادييهكان و ئازاديى ڕاده‌ربڕين و يه‌كسانى و دادپه‌روه‌رى دووپات كرده‌وه.
داواشى كرد دامه‌زراوه‌كانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى تايبه‌ت به‌و بوارانه، وه‌ك هاوبه‌شێك هاوكارى و يارمه‌تى پێشكه‌ش به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، به‌تايبه‌تى كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان له قۆناغى ڕاگوزه‌ردان و پێويستييان به يارمه‌تى و پشتگيرى هه‌يه بۆ بره‌ودان به‌و بوارانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.