Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 13:22

به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی موسڵمان و هیندۆسه‌كان له‌ هیندستان 7 كه‌س كوژران

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هیندستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م كوژرانی 7 كه‌سی ڕاگه‌یاند له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان موسڵمانان و هیندۆسه‌كان له‌ ویلایه‌تی هاریانا، یه‌كێك له‌وانه‌ی كوژراون مه‌لای مزگه‌وتێكه‌.

شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه‌ له‌ئه‌نجامی ڕووداوێكی هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ری هه‌ڵداوه‌‌ كاتێك هیندۆسه‌كان له‌ گه‌ڕه‌كێكی موسڵمانان خه‌ریكی مه‌ڕاسیمێكی ئایینی بوون و دواتر شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولا تێ كه‌وت.

پۆلیسی هیندستان ڕایگه‌یاند: له‌ شه‌وی ڕابردووه‌وه‌ تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌نێوان موسڵمانان و هیندۆسه‌كان به‌رده‌وام بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند گۆڕێكی موسڵمانان سوتێنراون.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان 7 كه‌س كوژراون یه‌كێك له‌وانه‌ش مه‌لای مزگه‌وتی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یه‌‌، هه‌روه‌ها ده‌یانی تریش له‌نێوان هه‌ردوولا بریندار بوون.

پۆلیس جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ 6 كه‌س ده‌ستگیركراون و هه‌وڵه‌كانیش بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ و ده‌ستگیركردنی تاوانبارانی تر به‌رده‌وامه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.