Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:30

لە چوار ساڵدا 5 ملیۆن مەتر دووجا زەوی لە مین پاک کراوەتەوە

کوردستان TV
100%


گرنگیدان بە سەلامەتیی هاووڵاتییان یەکێکە لە کارە لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەو چوارچێوەیەشدا توانیویەتی لە چوار ساڵی ڕابردوودا و لە ڕێگەی دەزگای گشتیی کاروباری مینەوە، 5 ملیۆن و 38 هەزار و 629 مەتر دووجا زەوی پاک بکاتەوە.

ساڵی 2019 – 2020 زیاتر لە 2 ملیۆن مەتر دووجا زەوی پاک کراوەتەوە
بە پێی داتاکان تەنیا لە ساڵی 2019-2020، لە هەر چوار پارێزگاى هەرێمی کوردستان، 2 ملیۆن و 56 هەزار و 657 مەتر دووجا زەوی لە 68 کێڵگەی مین پاک کراونەتەوە، کە تیایاندا 5 هەزار و 92 مینی دژەکەسی و 9 مینی دژە تانک و 6 هەزار و 759 تەقەمەنیی جۆراوجۆر لەناو براون. لە بوارى سەردانی ناوچەکاندا بۆ هۆشیارکردنەوەى خەڵک لە مەترسییەکانی مین، 4 هەزار و 589 سەردان و کۆبوونەوە لەگەڵ تەمەن و چینە جیاوازەکان کراوە و لەو هەڵمەتانەشدا 173 هەزار و 784 هۆکارى جیاوازی هۆشیارکردنەوە بڵاو کراونەتەوە.

ساڵی 2020-2021 نزیکەى 1478 مین لەناو براون
لە ساڵی 2020-2021یش نزیکەى 249 هەزار و 832 مەتر دووجا زەوی لە 6 کێڵگە پاک کراونەتەوە کە هەزار و 472 مینی دژەکەسیی و 26 مینی دژەتانک و 21 هەزار و 805 پارچەى تەقەمەنییان تێدا بووە و لەناو براون. لە ڕووى سەردانی ناوچەکان و هۆشیارکردنەوەى خەڵک، هەزار و 894 سەردان و کۆبوونەوە کراوە، کە تێیدا 143
لە چوارەم ساڵی کابینەى نۆیەمدا کە2022-2023ـە، 2 ملیۆن و 41 هەزار و 854 مەتر دووجا زەوی پاک کراوەتەوە و ژمارەى کێڵگەى پاککراوى مین 49 کێڵگە بووە، ژمارەى مینی دژەکەسیی لەناوبراو 3 هەزار و 648 مین و مینی دژەتانکی لەناوبراو 8 مین بووە. هەروەها ژمارەى پارچەى تەقەمەنیی لەناوبراو 23 هەزار و 415 تەقەمەنی بووە. ژمارەى سەردانی ناوچەکان بۆ کۆبوونەوە و هۆشیارکردنەوە 3 هەزار و 441 کۆبوونەوە بووە، لەو میانەدا 191 هەزار و 135 هۆکارى هۆشیارى و هۆشیارینامە بڵاو کراونەتەوە.

چارەسەر کردنی قوربانیانی مین
جگە لە هەڵگرتنەوەی مین و پاککردنەوەی زەوییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی بە بەهاناوەچوونی قوربانییانی مین و تەقەمەنییەکان داوە، وەکوو خەواندنی نەخۆش، چارەسەرکردنی سرووشتی، چاککردنەوەى پەلی دەستکرد، دابینکردنی کورسیی جووڵاو، دابینکردنی یاریدەدەرى ڕۆیشتن و داردەست و دارمل، وەرشەى یارمەتیی بۆ کەمئەندامان، پرۆژەى داهات بۆ کەمئەندامان، ژمارەى کەمئەندامانی ڕاهێنراو، دروستکردنی پەلى سەرەوە، دروستکردنی پەلى خوارەوە و چەندین خزمەتگوزاریی دیکە، کە لە ماوەى هەر چوار ساڵەکەدا 54 هەزار و314 کەیسی جۆراو جۆر هەبوون، لەو ڕووانەوە چارەسەری تەندروستی و هاوکاریی کەرەستەیی و ماددی کراون.

لە ماوەى ڕابردوودا، بە هۆى شەڕی 8 ساڵەى نێوان عێراق-ئێران و سیاسەتی حکومەتە یەک لە دواى یەکەکەکانی عێراق، ناوچەیەکی زۆرى کوردستان لە لایەن سوپاى عێراقەوە، بە بێ ڕەچاوکردنی دۆخی ئاسایشی خەڵکی کوردستان و زیانگەیاندن بە ژێرخانی کشتوکاڵی و لەوەڕگەکانی کوردستان، بە مین و تەقەمەنی چێنراون، ئەمەش تاکوو ئێستا کاریگەرییەکانی ماوەتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام هەوڵ دەدات لە ڕێگەى پاککردنەوەى زەوییەکان و شەڕگەکان لە مین و تەقەمەنی، ئاسایش بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان لەو ناوچانەدا بگێڕێتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.