Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 16:20

نرخی بەرمیلێک نەوت لە 87 دۆلار نزیک دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

نرخی نەوت لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە لە بەرزبوونەوە بەردەوامە، ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە سعوودییە و ڕووسیا دوو وڵاتە گەورەکەی بەرهەمهێنەری نەوت بڕیاری کەمکردنەوەی دابینکردنی نەوتیان دا.

ئەمڕۆ دووشەممە 07ـی 08ـی 2023 لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی جیهان نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 25 سەنت کە دەکاتە 0.3% بەرزبووەوە و گەیشتە 86 دۆلار و 49 سەنت، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس 23 سەنت کە دەکاتە 0.3% بەرزبووەوە و بە 83 دۆلار و 05 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەند هۆکارێکی پاڵپشتییان لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کردووە، کە بریتین لە چاوەڕوانییەکان بۆ سستی بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوودی ئەمریکا، کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، هەروەها هیواخواستن بۆ بوژاندنەوەی خواست لەسەر نەوت لەلایەن چینەوە، کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوە لە جیهاندا.

جێی باسە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ شەشەمین هەفتە لەسەریەک، درێژترین ماوەی بەزربوونەوەیە، لەدوای کانوونی دووەمی 2021 تاوەکو کانوونی دووەمی 2022.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.