وهزارهتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئهمشهو یهكشهم ڕوونكردنهوهیهكی سهبارهت به پێدانی داتای ناڕاستی داهاتی ناوخۆ به بهغدا بڵاو بڵاو كردهوه.
وهزارهتی دارایی له ڕوونكردنهوهكهدا بۆ ڕای گشتی ڕایگهیاند "لەوەڵامی لێدوانی چەند پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق و چەند میدیایەک کە ئاماژەیان بەوە کردووە وەفدی هەرێم ژمارەی ناڕاستیان لەبارەی داهاتی ناوخۆی هەرێم داوە بە بەغدا، بۆ ڕای گشتی و هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە سەرلەبەری ئەو تۆمەت و لێدوانانە ناڕاست و چەواشەکارین".
ڕاشیگهیاند "نزیکەی دوو ساڵە پەیوەندییەکی تەندروست و بەردەوام لەنێوان دیوانی چاودێری دارایی حکوومەتی فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی هەرێم هەیە و ساڵی 2022 سەرجەم ڕاپۆرتەکانی هەرێم دەربارەی خەرجی و داهاتی نەوت و ناوخۆ دوای وردبینی لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی حکوومەتی فیدراڵی و هەرێم پەسەند کراون".
ههروهها ڕایگهیاند "ڕۆژی 16/7/2023 تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی وەزارەتی دارایی عێراقیان کرد بۆ ئەوەی لەسەر شێوازی ئامادەکردن و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی مانگانەی تەرازووی پێداچوونەوە گفتوگۆ بکەن بەو شێوازەی کە عێراق داوای دەکات، ڕاستەوخۆ دوای گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی پێنج مانگی سەرەتای 2023 یان بۆ بەغداد ناردووە، لە 30/7/2023 ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیرانیان پێشکەش کردووە".
وهزارهتی دارایی بڵاویشی كردهوه "بۆ زانیاری هەموو لایەک دیوانی چاودێری دارایی حکوومەتی فیدراڵی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم بە هاوبەشی بەرپرسیارن بۆ وردبینی و پەسەندکردنی ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە نەک وەزارەتی دارایی".
جهختیشی كردهوه "لە ڕۆژی پێنجشەمەی ڕابردوو 3/8/2023 وەفدێکی دیوانی چاودێری دارایی حکوومەتی فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی لە وەزارەتی دارایی هەرێمن بە مەبەستی وردبینی تەرازووی پێداچوونەوەی شەش مانگی ڕابردووی هەرێمی کوردستان، بۆیە بۆ ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزانە باشترە پێش ئەوەی قسە لەسەر بابەتێک بکەن پەیوەندی بەلایەنی فەرمییەوە بکەن و زانیاری دروست لەبارەیەوە بەدەست بێنن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.