Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 16:52

سبه‌ی به‌فه‌رمی په‌تاته‌ی كوردستان هه‌نارده‌ی ئیماڕات ده‌كرێ

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ سبه‌ی دووشه‌م گرێبه‌ستی هه‌نارده‌كردنی په‌تاته‌ی هه‌رێمی كوردستان واژۆ ده‌كرێ و هه‌ر سبه‌ش بڕێك له‌و په‌تاته‌یه‌ هه‌نارده‌ی وڵاتی ئیماڕات ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڵاوی كرده‌وه‌: سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی دووشه‌م مەڕاسیمی واژۆکردنی گرێبەستی هەناردەکردنی بڕی ‌5000 تۆن پەتاتەی پیشەسازی لەنێوان وەبەرهێنەران و بازرگانانی بەروبوومی پەتاتە لە هەرێمی کوردستان و بازرگانانی وڵاتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو بەرێوە دەچێت.

بڵاویشی كرده‌وه‌: هه‌ر سبه‌ی دووشه‌م له‌و ڕێژه‌یه‌ی كه‌ گرێبه‌ستی له‌سه‌ر ده‌كرێ، بڕی 120 تۆن په‌تاته‌ له‌ 5 كۆنتێنه‌ردا هه‌نارده‌ی وڵاتی ئیماڕات ده‌كرێ.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئامادەکاریی هەناردەکردنی سەدان تۆن پەتاتەی کوردستانیان بۆ وڵاتانی کەنداو ته‌واو كردووه‌ و له‌سه‌ر داخوازی کۆمپانیاکانی بەپیشەسازیکردنی پەتاتە ڕه‌وانه‌ی ئیماڕات ده‌كه‌ن.

پێشتریش چه‌ند جۆرێكی تری به‌رهه‌می جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و كه‌نداو كرابوون كه‌ گرینگترینیان هه‌ناری كوردستان بوو و به‌هۆی باشی و تام و چێژه‌ نایابه‌كه‌ی خواستێكی زۆریشی له‌ وڵاتان له‌سه‌ر بوو.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.