Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:38

ئەو شوێنانەی پێشووتر خەڵک لێیانەوە خنکاون دادەخرێن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو شوێنانە دادەخەن کە لە ماوەی ڕابردوودا هاووڵاتییان و گەشتیاران لێیانەوە خنکاون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 06ـی 08ـی 2023  لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوای زیادبوونی ڕووداوەکانی خنکانی هاووڵاتییان و گەشتیاران لە ڕووبار، دەریاچە، زێ و چەمەکان لە وەرزی هاویندا، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیس ئەو شوێنە گەشتیاریانە دادەخەن کە لە ماوەی ڕابردوودا هاووڵاتییان و گەشتیاران لێیان خنکاون و مەترسیدارن بۆ مەلەکردن، ئەمەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی دەرفەت و ئەگەرەکانی قوربانی زیاتر.

ڕاشیگەیاند: دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و دەستەی پاراستن و چاککردنەوەی ژینگە و فەرمانگەی میدیا و زانیاری و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دیکە هەڵمەتی ئاگادارکردنەوە و هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان و گەشتیاران بۆ خۆپاراستن لە مەلەکردن لەو شوێنە مەترسیدارانە دەستپێدەکەن.

وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاووڵاتیانی و گەشتیاران و کۆمپانیایاکانی گەشتوگوزار دەکات کە پابەندبن بە دوورکەوتنەوە لەو شوێنانەی شریتی سووری لێدراوە و هێما و تابلۆکانی قەدەغەکردنی مەلەی لێ هەڵواسراوە.

لە ڕاگەیەنراوەکە وەزارەتی ناوخۆ هۆشداریشی داوە کە ئەو شوێنانە مەترسیدارن و بەهیچ شێوەیەک ناکرێت مەلەی تێدا بکرێت و بۆ مەلەکردن ناشێن و ڕێگەپێدراو نین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.