له ڕووداوێكی ده‌گمه‌ن و ناخهه‌ژێندا له ویلایه‌تی په‌نگالی رۆژئاوا له هیندستان ژن و مێردێك هه‌ڵساون به فرۆشتنی منداڵێكی كۆرپه‌ی ته‌مه‌ن 8 مانگیان بۆ ئه‌وه‌ی به پاره‌كه‌ی مۆبایلێكی ئایفۆن 14 بكڕن.
پۆلیسی هه‌رێمه‌كه هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه و ڕایگه‌یاندووه كه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه توانیویانه دایكه‌كه به‌ناوی (ساتی گۆش) ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌ڵام باوكه‌كه كه ناوی (جایدف)ـه هه‌ڵهاتووه و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه.
میدیاكانی هیندستان ڕووداوه‌كه‌یان به‌مشێوه باسكردووه: هاوسێیهكیان گومانی له‌سه‌ر ژن و مێرده‌كه دروستكردوون كاتێك بینیویه‌تی دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له گه‌شتێك مۆبایلێكی ئایفۆن 14یان له‌ده‌ست بووه، كاتێكیش پرسیاری هه‌واڵی كۆرپهكهیانی كردووه گوتوویانه له كاتی گه‌شته‌كه‌یاندا گیانی له‌ده‌ستداوه.
هاوسێیهكهیان گومانه‌كه‌ی گه‌یاندۆته پۆلیس و ئه‌وانیش دوای لێكۆڵینه‌وه، دایكه‌كه دانی به‌وه داناوه كه كۆرپه‌كه‌یان فرۆشتووه بۆ ئه‌وه‌ی مۆبایله نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵیان ده‌ست بكه‌وێت و له ڕێگه‌یه‌وه بتوانن تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئینستگرام) به‌كاربهێنن.
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، دایكه‌كه دانی به‌وه‌شداناوه كه مێرده‌كه‌ی هه‌روه‌ها پلانی داڕشتبوو منداڵه ته‌مه‌ن 7 ساڵهكهشیان بفرۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی سه‌ری بداته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.