Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 20:32

له‌ سبه‌یه‌وه‌ شه‌پۆڵێكی گه‌رما ڕوو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.. بزانه‌ چه‌ند ڕۆژ ده‌خایه‌نێت

کوردستان TV
100%


پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌ و شه‌پۆڵێكی گه‌رما روو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. 
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م6ی8ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، شەپۆڵێکى گەرما روو لە ناوچەکەمان دەکات، سبەى  دووشەممە 7ى8ى2023، کاریگەرى ئەم شەپۆڵە دەست پێدەکات تاوەکو هەفتەى داهاتوو ئەو بارستە هەوایە گەرمە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، ئەم بەرزبوونەوەیە لە پلەکانى گەرما رۆژى پێنج شەم دەگاتە ئەوپەڕى بەهێزى  خۆى پێشبینى بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر 47 پلەى سیلیزى، سلێمانى 45 پلەى سیلیزى دهۆک 46 پلەى سیلیزى که‌رکوک  50  پلەى سیلیزى و هەڵەبجە 47 پلەى سیلیزى  ئیدارەى گەرمیان نزیک دەبێتەوە لە 51 پلەى سیلیزى ئیدارەى ڕاپەڕین 45 پلەى سیلیزى وە ناوچە شاخاویەکان لە سەرووى 42 پلەى سیلیزى  دەبێت ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لە سەرووى 34 پلەى سیلیزى دەبێت . 
 كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه‌، ئەم شەپۆڵى گەرمایە ماوەى  مانەوەى بۆ چەند ڕۆژێک درێژدەبێتەوە بۆیە جیاوازە لە شەپۆڵەکانى تر ئەمەش وا دەکات هەرێمى کوردستان و ناوچەکە لە ژێر شەپۆڵێکى گەرماى چەند ڕۆژە بێت .    
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.