لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، پێشوازی لە كاردیناڵ لویس ساكۆ، پاتریاركی كڵێسای كلدانی لە عێراق و جیهان كرد.
لە دیدارەكەدا كە هەریەك هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی كارگێڕی و ڕێبوار یەڵدا ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەیبوون، فازڵ میرانی وێڕای بەخێرهێنانی قەداسەتی پاتریارك ئاماژەی بەوەدا هەرێمی كوردستان ماڵی بەڕێزیان و هەر ئازادیخواز و دیموكراسیخوازێكە.
لای خۆیەوە پاتریارك لویس ساكۆ، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو دیدار و پێشوازییە، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی جەنابی سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی پارتی كرد بۆ هەڵوێستی مێژووییان لەبارەی ئەو غەدرەی كە لە خۆی و كڵێسای كلدانی و تەواوی مەسیحیەكان كرا لە عێراق، هەروەها هەرێمی كوردستانی بە ناوچەیەكی ئارام و جیاواز وەسفكرد بەراورد بە ناوچەكانی دیكەی عێراق و ئاماژەی بەوەدا كە لە هەرێمی كوردستان یاسا و سیستەم هەیە بۆیە هاووڵاتییان هەست بە ئاسایش و ئارامی دەكەن.
فازڵ میرانی جەختیی كردەوە لەوەی هەڵوێستی جەنابی سەرۆك و پارتیمان لە باوەڕێكی نەگۆڕەوە هاتووە بۆ یەكتر قبوڵكردن و پێكەوەژیانی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق و، بوێری و هەڵوێستی بەڕێز پەتریاركی سەرباری ئەو ناحەقیبەی كە بەرامبەری كراوە بەرزنرخاند و، دووپاتیشی كردووە كە ئەو ناحەقییەی كرا تەنها غەدر نەبوو لە بەڕێزیان، بەڵكو غەدرێكە بەرامبەر مەسیحیەكان و سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق.
كاردیناڵ لویس ساكۆ: هەرێمی كوردستان بەراورد بە ناوچەكانی دیكەی عێراق ناوچەیەكی ئارامە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.