Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 22:26

ئومێد خۆشناو:سەرۆكی حكومەت زۆر پەرۆشی سەركەوتنی ئەمشەوی یانەی هەولێرە

کوردستان TV
100%

ئومێد خۆشناو،پارێزگاری هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك رایگەیاند: ئەمڕۆ لەدیداری مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، گفتوگۆمان دەربارەی زیاتر خزمەتكردنی  شاری هەولێر كرد.
هەروەها گوتی: كاك مەسرور بارزانی، زۆر پەرۆشی سەركەوتنی ئەمشەوی یانەی هەولێرەو چاودێری یارییەكە دەكات.
گوتیشی:  بەپشتیوانی خوای گەورە دوای بەدەستهێنانی جامەكە، سەرۆكی حكومەت ڕێزلێنانی بۆ یاریزانان و یانەی هەولێر دەبێت، بە ئاهەنگ و مەراسیمیش پێشوازیان لێدەكرێ.
ئومێد خۆشناو،پارێزگاری هەولێر گوتیشی: سەركەوتن هەر لە خواوەیە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.