سەرچاوەیەكی ئەمنی لە میسان ) باشووری عێراق (ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، لە هێرشێكی چەكداریدا لە ناوەندی شاری عەمارە ناوەندی پارێزگاكە، كارمەندێكی ئەمنی كوژراوە و یەكێكی دیكەش بریندارە بووە.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراق ڕاگەیاندووە، چەند چەكدارێكی نەناسراو كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری(جاڵنجەریان) پێبووە ،تەقەیان لە ئەفسەرێكی هێزەكانی ئاسایشی نیشتمانی كردووە و لە شوێنی ڕووداوەكەدا كوژراوە، هاوكات پاسەوانێكی-شی بە سەختی بریندار بووە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، هێرشەكە لە بەرامبەر بارەگای پۆلیسی پارێزگاكەو لەنزیك ( قاوەخانەی "كۆفی شۆپ" سەنتەری شاری عەمارە روویداوە.
سەرچاوەكە روونیشیكردۆتەوە كە دوای رووداوەكە چەكدارەكان لە شوێنەكەدا هەڵاتوون،هێزە ئەمنییەكانیش بەدواداچوون بۆ دەستگیركردنی تاوانباران دەكەن.
لە هێرشێكی چەكداریدا ئەفسەرێكی ئاسایشی نیشتمانی لەباشووری عێراق كوژرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.