لە رۆمانیا ورچێك هێرش دەكاتە سەر ماڵێك و هەرچی خواردنەوەی كحوولی نێو ماڵەكە هەیە دەیشكێنێ و بڕێكیش دەخواتەوە.خاوەن ماڵەكەش دەڵێت:ورچەكە شەوێكی ئارامی لەنێو ماڵەكەمدا بەسەربردووە.
لە چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "فاینانشیاڵ تایمز"ی بەریتانی، فیلیكس پۆپێسكوـ پزیشكی نەشتەرگەری ڕۆمانی، ئاماژە بەوە دەكات كە "ورچێكی قاوەیی" هێرشی كردووەتە سەر ماڵەكەی و بەو هۆیەوە زیانی 10 هەزار یۆرۆی لێكەوتووە.
پۆپێسكۆ دەڵێت: ورچەكە نزیكەی 20 شووشەی شكاندووەو ئێستا بێ ڤۆدگا و ویسكی و شامپانیا ماوەتەوە ، هاوكات كحوولەكانی نێو شووشە شكاوەكانی خواردۆتەوە و شەوێكی ئارامی لەنێو ماڵەكەدا بەسەر بردووە.
پۆپێسكۆ دەشڵێت: لە ئێستادا ورچێكی زۆر لەو شوێنەدان و مەترسیدارن.
بەپێی وەزارەتی ژینگەی ڕۆمانیا،لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا ورچەكان هێرشیان كردووەتە سەر 154 كەس و بەهۆیەوە 14 كەس گیانیان لەدەستداوە،
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە دوو ساڵی ڕابردوودا دەوڵەتی ڕۆمانیا نزیكەی دوو ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆی وەك قەرەبووی زیانانەكان داوەتە هاووڵاتیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.