Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:26

لە ئاکرێ بازرگانێک زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلاری خەڵک دەبات و ون دەبێت

کوردستان TV
100%

لە قەزای ئاکرێ، بازرگانێک کە کاری کڕین و فرۆشتنی زێڕی کردووە، بەمەبەستی کڕینی زێڕ پارەی لە خەڵک وەرگرتووە و ئێستا خۆی لە خەڵکەکە ون کردووە و دیار نەماوە.

ئەمڕۆ هەینی 04ـی 08ـی 2023 عیماد حوسەین، گوتەبێژی پۆلیسی قەزای ئاکرێ لە لێدوانێکی تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: چوار کەس سکاڵایان دژی بازرگانێک تۆمار کردووە کە بەمەبەستی کڕینی زێڕ پارەی لێ وەرگرتوون و ئێستا دیار نەماوە.

ڕاشیگەیاند: دوای سکاڵای ئەو چوار کەسە، پەیوەندییان بەو بازرگانە کردووە کە دووکانی کڕین و فرۆشتنی زێڕی لە ئاکرێ هەبووە، بەڵام ژمارەکەی داخراوە و ئێستا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان تیڤی، ئەو بازرگانە زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلار (50 دەفتەر دۆلار)ـی خەڵکی بەمەبەستی کڕینی زێڕ بردووە و ئێستا ئەو کەسە دیار نەماوە.

 

غەفار تەیب- ئاکرێ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.