Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 06:57

سه‌رۆكى هه‌رێم ماڵئاوايى له‌ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌وروپا كرد

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ديدارێكى ماڵئاواييدا له‌گه‌ڵ ڤيله‌ ڤاريۆلا باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له‌ عێراق كه‌ ئه‌ركه‌كه‌ى به‌ كۆتا دێت، سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له‌ عێراق خواست له‌ ئه‌ركى داهاتوویدا.

لاى خۆشیيه‌وه‌ ڤاريۆلا سوپاسى نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاريكارى و پشتيگرييان له‌ ئه‌ركه‌كه‌يدا و هيواى خواست هه‌مان ئاستى هاوكارى له‌گه‌ڵ جێگره‌وه‌كه‌ى به‌رده‌وام بێت.

دواتریش دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.