Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:47

وەزیری بەرگری ئیستۆنیا: وڵاتەکەمان پارێزگاری لە مانەوەی هێزەکانی دەکات لە هەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%


دوای سەردانە چاوەڕوان کراوەکەی هانۆ پێڤکۆر وەزیری بەرگری ئیستۆنیا بۆ هەرێمی کوردستان و دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ 3ی ئابی 2023، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیستۆنیا ئەنجام دا.
لەو کۆبوونەوەیەدا بەرەوپێش چوونەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەهاوکاری راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەرزکردنەوەی تواناکانی پێشمەرگە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆرستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. هەردووک لا کۆک بوون لەسەر بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگیە ئەمنی و سەربازیەکان لەنێوان هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.
سەرۆکی ئەرکان سوپاسی وەزیری بەرگری  ئیستۆنیای کرد، کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و ناردنی یەکەیەکی تایبەتی هێزەکانی ئیستۆنیا بۆ بەشداری کردنیان لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هەولێر.
هەروەها وەزیری بەرگری ئیستۆنیا رایگەیاند: کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و پارێزگاری لە مانەوەی هێزەکانی دەکات لە هەرێمی کوردستان.
شایانی باسە وەزیری ئیستۆنیا دوای سەردانی کردنی بنکەی سەربازی وڵاتەکەی لە هەولێر، لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە لەلایەن سەرۆکی ئەرکانەوە ماڵئاوایی لێکرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.