به‌تۆمه‌تی فێڵكردن و ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 3ی8ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه،دوای تۆمارکردنی سکاڵایه‌كی یاسایی لەسەر دوو تۆمەتبار کە به‌فێڵ بڕی (5,800,000) دیناریان له‌سكاڵاكار وه‌رگرتبوو، هه‌روه‌ها ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتییان لێكردبوو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.
پۆلیس ئاماژه به‌وه‌شده‌كات،دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگارییه‌وە دەستگیربکرێن. هه‌روه‌ها ده‌ستیگیرا به‌سه‌ر بڕێك له‌پاره‌كه‌و دوو موبایل و ئوتۆمبێلی تۆمه‌تباراندا.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانییدا هاتووه، تۆمەتباران (ب، ف، ق) له‌دایكبووی 2000 و (م، ع، ر) 1990 دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 2 لەیاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراون‌و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
دوو تۆمەتبار به‌تۆمه‌تی فێڵكردن و ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی دەستگیرکران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.