Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:56

ڤیدیۆ.. فڕۆكەیەك لەسەر شەقامێكی قەرەباڵغ دەكەوێتە خوارەوە .. بزانە چی روودەدات ؟!

کوردستان TV
100%

كامێرای چاودێری گرتەیەكی دراماتیكیان تۆماركردووە كە فڕۆكەیەكی مەدەنی كەوتۆتە سەر شەقامێكی قەرەباڵغی شارێكی نەیجیریا.
كامێراكان ئەو ساتەیان بەڵگە كردووە كە فڕۆكە بچووكەكە لە شاری لاگۆس كەوتە سەر شەقامێك و دواتر گڕی گرتووە. 
كامێراكان ئەو دۆخە ترس و دڵەڕاوكێیەیان نیشانداوە كە ژمارەیەك پیادەی گرتووەتەوە، كە لە ترسی ڕووداوە لەناكاوەكەدا هەڵاتوون.
لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی بڵاویكردەوە، ئەو فڕۆكە بچوكە فڕۆكەی "جابیرو جی 430"یە، كە لەلایەن كۆمپانیایەكی گەشتیارییەوە بەڕێوەدەبرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، فڕۆكەكە بە ئاسمانی ناحیەی ئۆبا ئەكران لە لاگۆسدا دەسوڕایەوە كاتێك شەوی سێشەممە بە ناچاری نیشتنەوەی بەپەلە ئەنجامدراوە.
لە كاتی نیشتنەوەی فریاگوزاریدا، فڕۆكەكە خۆی بە ستوونی ڕووناكییەكدا كێشاوە و لە نزیك بەنزینخانەیەكدا تەقیوەتەوە.
بەڵام خۆشبەختانە ئەو دوو كەسەی كە لەناو فڕۆكەكەدا بوون، فڕۆكەوانەكە و سەرنشینەكە، ڕزگاریان بووە.
 دەسەڵاتداران دەڵێن: لە گرتە ڤیدیۆییەكاندا دەركەوتووە كە فڕۆكەوانەكە بە بریندارییەوە لە داروپەردووەكە دەرچووە و ئەو سەرنشینەی لەگەڵی بووە بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.