ئەمشەو چوارشەم بەبۆنەى گهیشتنیان بە یاریی كۆتایی جامی عێراق، سەرۆک و دەستەى کارگێڕى و ڕاهێنەر و سەرپەرشتیار و یاریزانانى یانەی هەولێر میوانی ئێوارە خوانێکی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوون.
ئێواره خوانهكه بە ئامادەبوونی شەعبان شەعبان چالی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و پێشەوا هەورامی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێم و قائیمقامی ناوەند و بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوان و ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بۆ کاروباری وەرزشی بهڕێوهچوو.
وێڕای ئەوەی بە ناوى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووبارە پیرۆزبایی لە یاریزانانی یانەی هەولێر کرا بە بۆنەی سەرکەوتنیان بۆ یاریی کۆتایی جامی عێراق، دووپاتیانکردەوە کە لە یاریی کۆتایدا یانەی هەولێر سەرکەوتن بەدەست دەهێنێ و جامی عێراق بۆ یانەی هەولێر دەبێت کە لە ڕۆژی شەممە 2023.8.5 لە یاریگای شەعب لە بەغدا بەرامبەر بە یانهی قووە جەوییه یاری کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە ئەنجام دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.