Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 12:52

هه‌واڵه‌ خۆشه‌كه‌ ڕاگه‌یه‌نرا.. شه‌پۆڵی گه‌رمای به‌تینی هاوین كۆتایی هات

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی مژده‌ خۆشه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ئیتر بۆ سه‌رتاسه‌ری عێراق شه‌پۆڵی گه‌رمای به‌تینی هاوین كۆتایی هات و له‌ سبه‌ی پێنجشه‌مه‌وه‌ به‌ ڕێژه‌یی پله‌كانی گه‌رما ڕوو له‌ دابه‌زین ده‌كه‌ن.

عه‌لی جابر زیادی كه‌ شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی عێراقییه‌ ڕایگه‌یاند: له‌دوای نیوه‌ شه‌وی ئه‌مڕۆ و به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی پێنجشه‌م پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌ی ڕێژه‌یی ڕوو له‌ دابه‌زین ده‌كه‌ن، پێشبینی ده‌كرێ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق تا 5 پله‌ی سیلیزی دابه‌زین به‌خۆیانه‌وه‌ ببینن.

راشیگه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ هاووڵاتییان به‌شێوه‌ی ئاسایی هه‌ست به‌ هه‌وایه‌كی فێنك و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما ده‌كه‌ن به‌ پێچه‌وانه‌ی رۆژانی ڕابردوو كه‌ له‌ هه‌ندێ شوێن پله‌كانی گه‌رما بۆ سه‌رووی 50 پله‌ی سیلیزی به‌رزببووه‌وه‌‌.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ سبه‌یه‌وه‌ شه‌پۆڵی گه‌رمای به‌تینی هاوین كۆتایی دێت و بارسته‌ هه‌وایه‌كی مامناوه‌ند هه‌ڵده‌كات كه‌ پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێنن.

لای خۆشییه‌وه‌ واسیق سه‌لامی كه‌ ئه‌ویش شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی عێراقییه‌ سه‌باره‌ت به‌ واده‌ی بارانبارین، ئاماژه‌ی به‌وه‌ دابوو كه‌ هه‌موو پێشبینییه‌كان وای بۆ ده‌چن وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵ به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ سه‌رووی پێشبینییه‌كان باران ده‌بارێت.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.