Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:33

مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئیستۆنیا كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ هاننۆ پیڤکۆر وه‌زیری به‌رگریی ئیستۆنیا كرد.

لە کۆبووەنەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی  پەیوەندیی دوولایەن کرا. هه‌روه‌ها جەخت لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا کرایه‌وه‌.

گرنگیی بەردەوامبوونی هاریکاری و هاوئاهەنگی ئەمنی و سەربازی لەنێوان هەردوولا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، بەتایبەتی رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆیستانی داعش. لەمبارەیەوە مه‌سرور بارزانی سوپاسی هێزەکانی ئیستۆنیای کرد کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە. 

هاننۆ پیڤکۆر وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی و بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.