Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:39

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە کەسوکاری ڕووداوەکەی دەربەندیخان دەکات

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی دوێنێ لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە دەربەندیخان پێنج کەسی یەک خێزان گیانیان لەدەست دا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی بە خانەوادەکەی کرد و سەرەخۆشی لێکردن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 02ـی 08ـی 2023 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشی لە ( سەید حەمە ناسر) کرد کە دوێنێ لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆدا لە دەربەندیخان، پێنج کەسی خێزانەکەی گیانیان لەدەست دا.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆکی حکوومەت هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و ئارامییان پێ ببەخشێت.

لە بەرامبەردا سەید حەمە ناسر بە ناوی بنەماڵەکەیەوە سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی کرد بۆ پەیوەندی و هاوخەمییەکەی.

دوێنێ سێشەممە لەسەر شاخی بەرانان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کەوتەسەر ئۆتۆمبێلێکی نیسان سەنی لە دەربەندیخان، بەهۆیەوە پێنج کەس کە ئەندامی خێزانێک بوون، گیانیان لەدەست دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.