Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:46

سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی 140 سەردانی قەزای مەخموری كرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 2-8- 2023 دژوار فایەق ، سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی 140 لەبەغدا سەردانی قەزای مەخموری كرد .
لەسەردانەكەیدا بەجیا لەگەڵ قائمقامی قەزاكەو بەڕێوەبەری فەرمانگەكان و چین و توێژەكانی كوردو عەرەبی سنووری قەزاكە كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا دژوار فایەق ،  تیشكی خستە سەر قۆناغی بەرەوپێشچوونی جێبەجێكردنی ماددەی  140و گەڕانەوەی زەوییە كشتوكاڵییەكان و بازگەی پۆلیسی نەینەوا و چەندین بابەتی دیكەی تایبەت بە خزمەتگوزاری لەبواری رێگاوبان و پەروەردە و كەرتی تەندروستی و كشتوكاڵ.
هەروەها سەرۆكی لیژنەكە رایگەیاند كە سەرجەم داوكاری و داخوازییەكانی ناوچەكە دەگەێنێتە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لایەنی پەیوەنداری بەغدا.


كارزان كاكل/ پەیامنێری كوردستان تیڤی لە مەخمور
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.