Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 18:59

سەرۆكوەزیرانی عێراق :ڕەشنوسی یاسای نەوت و گاز یەكێكە لە یاسا بنەڕەتی و گرنگەكان

سوودانی كۆبوونەوەیەكی بۆ تاوتوێكردنی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز ئەنجامدا
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك سەركردەی لایەنە سیاسییەكان، وەزیری دەرەوە، نەوت و پیشەسازی، ڕاوێژكاری وەزیری سامانە سروشتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەروەها ژمارەیەك ڕاوێژكار و پسپۆڕی تەكنیكی و یاسایی ، كۆبوونەوەیەكی تایبەتی بە تاوتوێكردنی ڕەشنووسی یاسای نەوت و غازی فیدراڵی ئەنجامدا.
لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە كرا بە دوایین ر ڕەشنووسی یاساكە و ئەو  بڕگانەی كە لیژنە تەكنیكی و یاساییەكان كاریان لەسەر كردووە، وەك ئامادەكارییەك بۆ پەسەندكردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە و رەوانەكردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەمەبەستی پەسندكردنی.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا سوودانی دووپاتی كردەوە كە ڕەشنوسی یاسای نەوت و گاز یەكێكە لە یاسا بنەڕەتی و گرنگەكان.
ئاماژەی بەوەشدا كە یاساكە بەشێكە لە پابەندبوون بە پرۆگرامی وەزاری، كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەر دراوە و بنەما دەستورییەكان لەبەرچاو دەگرێت، بەشێوەیەك كە گەرەنتی دابەشكردنی دادپەروەرانەی سامانی نەوت بكات.
هەروەها سوودانی داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی وەزاری كرد كە سەرپەرشتی گفتوگۆ تەكنیكییەكانی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بكات.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.