Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 20:34

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان چیای مه‌تینا له‌ ئامێدی بۆردومان ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانه‌وه‌ زنجیره‌ چیاكانی مه‌تینا له‌ سنووری شارۆچكه‌ی ئامێدی بۆردومان كرا.

په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7:10 خوله‌ك له‌لایه‌ن چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگییه‌وه‌‌ زنجیره‌ چیاكانی مه‌تینا له‌ نزیك گوندی گوهه‌رزێ له‌ شاره‌دێی دێره‌لووك سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی ئامێدی بۆردومان كرا.

ڕاشیگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان دووجار به‌سه‌ر زنجیره‌ چیاكه‌ سووڕاونه‌ته‌وه‌ و به‌ ئه‌گه‌ری بوونی باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ هه‌ردووجار بۆردومانی ناوچه‌كانیان كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆردومان كراون، دووره‌ ده‌ستن و دوور له‌ ئاوه‌دانی و شوێنی مانه‌وه‌ی هاووڵاتییانن، بۆیه‌ زیانه‌كانی بۆردومانه‌كه‌ نازانرێ.

ئامێدی / به‌شار عه‌لی

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.