Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 21:38

واده‌ی كۆتاهاتنی گه‌رمای هاوین ڕاگه‌یه‌نرا

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی واده‌ی كۆتاهاتنی گه‌رمای وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵی دیاری كرد و ڕاشیگه‌یاند كه‌ سبه‌ی چوارشه‌م پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌گاته‌ لووتكه‌.

واسیق سه‌لامی كه‌ شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی عێراقییه‌ ڕایگه‌یاند: سبه‌ی چوارشه‌م پله‌كانی گه‌رمای هاوین ده‌گاته‌ لووتكه‌، دواتریش سبه‌ی پێنجشه‌م به‌ ڕێژه‌یی پله‌كانی گه‌رما ڕوو له‌ دابه‌زین ده‌كه‌نه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ دوای رۆژی پێنجشه‌مه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق پله‌كانی گه‌رما به‌ ڕێژه‌یی ڕوو له‌ دابه‌زین ده‌كه‌ن و تا 5 پله‌ی سیلیزی داده‌به‌زێت.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: له‌مڕۆ سێشه‌مه‌وه پاشه‌كشه‌ی وه‌رزی هاوین ده‌ستی پێ كردووه‌ و ‌له‌ ڕووی كه‌شوهه‌واوه‌ 29 رۆژ ماوه‌ كۆتایی به‌ هاوین بێت.

سه‌باره‌ت به‌ واده‌ی بارانبارین، شاره‌زا كه‌شناسییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هه‌موو پێشبینییه‌كان وای بۆ ده‌چن كه‌ وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵ به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ سه‌رووی پێشبینییه‌كان باران ده‌بارێت.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.