Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 20:26

وردبینی ڕێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی عێراق كۆتایی هات

کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌تی ده‌وڵه‌ت ئه‌مڕۆ سێشه‌م كۆتاهاتنی كاره‌كانی وردبینی ڕێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی هه‌رسێ ساڵی عێراقی ڕاگه‌یاند و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا چوونه‌ بواری جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ ئاماده‌یه‌.

ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: كاره‌كانی وردبینی ڕێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵه‌كانی 2023 – 2024 و 2025 كۆتاییان هات".

ڕاشیگه‌یاند: كاره‌كانی وردبینییه‌كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌ ئاماده‌بوونی ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی و نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان ئه‌نجامدرا.

ئه‌نجوومه‌تی ده‌وڵه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ كۆتاهاتنی وردبینییه‌كه‌ ده‌بێته‌ ئاسانكارییه‌ك بۆ چوونه بواری جێبه‌جێكردنی بودجه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ رۆژی 13ی حوزه‌یرانه‌وه‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رسێ ساڵی 2023، 2024 و 2025ی په‌سند كردبوو كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین یاسای بودجه‌ له‌ مێژووی عێراق داده‌نرێت و بڕه‌كه‌ی 153 ملیار دۆلاره‌ بۆ هه‌ر ساڵێك.

به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان به‌ ڕێژه‌ی 12.6% دیاریكراوه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی رێژه‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، زۆر له‌و رێژه‌یه‌ زیاتره‌‌ و ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 14%، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقیشه‌وه‌ به‌ڵێنی ئه‌وه‌ دراوه‌ له‌ دوای سه‌رژمێری، رێژه‌كه‌ به‌گوێره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان دیاری بكرێت و بگۆڕێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.