به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و تا به‌یانی شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاری هه‌ولێر له‌نێوان 60 مه‌تری تاكو 100 مه‌تری داده‌خرێت.
هاتوچۆی هه‌ولێر له ئاگادارییه‌كدا بڵاوی كرده‌وه:سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران ئاگادار دەکەینەوە، کەوا لە کاتژمێر 12ی ئەمشەو تاکو کاتژمێر 6ی بەرەبەیانی، ڕێگه‌ی (هەولێر - خەبات) لە شەقامی 60 مەترییەوە تاکو شەقامی 100مەتری داده‌خرێت.
سه‌باره‌ت به هۆكاری داخستنی شه‌قامه‌كه، هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: به‌ناچاری هه‌ندێك له ڕێڕه‌وی شه‌قامه‌كه داده‌خرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیمەکانی ئەندازەی هاتوچۆ هەڵدەستن بە ئەنجامدانی کاری هێلکاری بۆ شەقامه‌كه.
داواشی له هاووڵاتییان و شوفێران كرد هاوکاری تیمەکان بن و لەگەڵ بینینی هێمای ئاگادارکردنەوەی شوێنی کار، خێراییەکان کەم بکەنەوە، هه‌روه‌ها بەو ڕێڕەوانەدا بڕۆن کە بەفسفۆر دیاری‌یان دەکرێن، چونكه کارکردن بۆ خزمەتی هاووڵاتییان و شوفێرانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.