كەسێك بەهۆی ناكۆكی نێوانیانەوە ئاگری لە ئۆتۆمبێلی كەسێكی تر بەردا، دواتریش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا.
بەپێی بەیاننامەیەك كە ئاسایشی سعوودییە رۆژی دووشەممە بڵاویكردۆتەوە، ئاسایشی گشتی سعوودییە كەسێكی دەستگیركردووە كە بەهۆی ناكۆكی نێوانیانەوە، ئاگری لە ئۆتۆمبێلی كەسێكی دیكە بەرداوە.
ئاسایشی گشتی سعوودیە ڤیدیۆی رووداوەكەی بڵاوكردۆتەوە كە نیشانی دەدات چۆن ئەو كەسە لە پارێزگای جددە ئاگر لە ئۆتۆمبێلی كەسێكی دیكە بەردەدات.
🎥 | دوريات الأمن بمحافظة جدة تقبض على شخص أشعل النار في مركبة آخر لخلاف سابق بينهما pic.twitter.com/IqdUGCczva
— الأمن العام (@security_gov) July 31, 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.