Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:35

بانكی ناوەندی زیاتر لە 220 ملیۆن دۆلاری خستە بازار 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، فرۆشی بانكی ناوەندی لە زیادكردنێكی ئاشكرادا زیاتر لە 220 ملیۆن دۆلار بووە.
بانكی ناوەندی عێراق بڵاویكردۆتەوە ،ئەمڕۆ لە زیادكردنی ئاشكرادا بۆ كڕین و فرۆشتنی دۆلاری ئەمریكی، 221 ملیۆن و 80 هەزار و 248 دۆلاری فرۆشتووە كە بریتی بووە لە: 186,220,248 دۆلار بەشێوەی حەواڵە،هەروەها34,860,000 دۆلار لە شێوەی فرۆشتنی كاشدا بووە.
هەروەها بانكەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە 85 كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو و نێوەندگیری، بەشدارییان لە زیادكردنەكەدا كردووە .
ئەمەش لەكاتێكدایە  كە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی بەغدا و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەوپێیەی لەهەولێر نرخی 100 دۆلار بە 150 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
هەروەها لە هەردوو بۆڕسەی كیفاح و حورییە لەبەغدا ،نرخی 100 دۆلار گەیشتە 150 هەزارو 100 دینار.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.