Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:49

دهۆك.. گوژمەی نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دینار بۆ دروستكردنی شەقام لە سنووری شارەوانی تەناهی خەرج دەكرێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەپێی فەرمانێكی وەزاری، ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 952 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی لە سنووری شارەوانیی تەناهی لە پارێزگەی دهۆك.
وەك لە فەرمانەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە، ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەوی ڕوكنی شارەوانی لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی تەناهی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك بۆ دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی لە كەرتی 10 دلب لە تەناهی، قۆناغی یەكەم ڕەزامەندی لەسەر جەرجكردنی درا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.