Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:23

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی گرینگييەکی باش به لاوان و ئەکادیمیە وەرزشوانیيەکان دەدات

کوردستان TV
100%


گرنگترین خاڵە ئەرێنیەکانی وەرزشی ئەو سەردەمه  بوونی ئەکادیمیاکانی تۆپی پێ یه ،ئەمەش لە ڕەوانگەی  بەدواداچوون بۆ ئەو ڕاهێنراوانە دەکەن کە لە سیستەمێکی مۆدڕێندا خۆی بەرجەستە دەکات ، نەوەک لەخاڵی وەرزشدا ، بەڵکو لە سەرجەم  بوارولایەنەکانی ژیاندا ، بەوپێیەی هەوڵدەدەن پەرە بەڕاهێنراوەکان بدەن و توانا جۆراوجۆرەکانیان پێشبخەن بەبەمەستی بەرزکردنەوەی توانای وەرزشییان.
جا بۆیە ئێستا ئەکادیمایەی وەرزشکاریەکان ڕوو له هەڵکشاندایە، ئەمەش بۆ داهاتوو و ئایندەی وەرزشوان پێناسەیەکی ئەرێنی بۆ دەکرێت.. لە پاشانیشینی بەریتانیا بۆ ئەوەی لەئێستاوە گرینگی وبایەخ به منداڵ و لاوانی کورد به شێوەیەکی ئەکادیمیانه بدرێت ، تاوەکو دواتر لاو وگەنجانی کوردستان بەرەو  ژیانی پیشەکاری هەنگاو بنێن وله یانەکانی خولی ئینگلیزی خۆیان بدۆزنەوە ، ئەمەش ئامانجێک هەوڵی بۆدەدرێت .
 بۆ ئەم مەبەستە بەختیار وەیس سەرۆکی ئەکادیمیەی یاریزانانی کورد له که بەریتانیا  که لە زۆربەی شارەکاندا چالاکی دەنوێنێت ، و لەزۆر  بۆنەدا توانیویانه خۆیان له نێوەندەکانی وەرزشی تۆپی ئەم وڵاتە بەشێوەیەکی بابەتیانه بدۆزنەوە ، ئاماژەی بەچەندخاڵێک کرد سەبارەت بەم تیپە گووتی: ئەگەرچی پیشتر ئەم تیپە ئەکادیمیا بوونی هەبوو ، بەڵام بەشێوەیەکی فەرمی ساڵی 2019 ئەکادیمیایەی تۆپی پێمان وتۆمارکرا و دامانمەزراند ، نزیکەی 90 یاریزانی لاو وگەنج لەخۆدەگرێت ، لەنێوانیادا 43 یاریزان به فەرمی تۆمارکراون ، لەژێر دەستی ڕاهێنەری بەتوانا موفید جەوهەر مەشق ئەنجام دەدەن .
 سەبارەت به تەمەنی یاریزانان سەرۆکی ئەکادیمیا دەڵێ: شێوازی تەمەن جیاوازن له حەوت ساڵیەوە بایەخیان پێدەدەین تاوەکو تەمەنی لاوێتی ، بەمەش توانای ئەوەیان دەبێت ، ئەگەر ئاستیان بەرەو باشی بڕوات له یانە وتیپەکانی ئەو وڵاتەوەربگیرێن ، و پیشەگەریانه داهاتووی خۆیان دیاری بکەن ، چونکه بەهرەمەندانی کورد له تاراوگەدا لەم چەند ساڵانەی ڕابردوودا ئەسپیخۆیان تاوداوە ،هەروەها  ئاستیان بەرەو ئەوە هەنگاو دەنێت ،کەوا له داهاتوودا یاریزانانی کورد له یاریگاکانی ئەوروپادا خۆیان بسەلمێنن. دەربارەی یاریزانانەکان بریتین له لاوانی هەر چوارپارچەی کوردستان ، بەشیوەیەکی ئەکادیمیانه مەشق وڕاهێنەرایەتی خۆیان ئەنجام دەدەن .
 دواجاریش هەنگاوەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی  بەرز نرخاند و جێگای دەستخۆشی ،لەم ڕوەوە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بایەخ وگرینگی به لاوان وەرزشوانانی کورد له تاراوگە دەدات ، چونکه هەمیشە هەوڵەکان بۆ ئەوەیە کورد له هەموو بوارێکدا له دوورە وڵاتدا لەژێر چەتری ڕەوەندی کوردستانی کۆبکرێنەوە .

ئاماده‌كردنی هه‌واڵ- یونس حه‌مه‌د - نه‌رویژ

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.