وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری درێژكردنی به‌ژن و باڵای له هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه كرد.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: وەزارەته‌كه‌مان لێژنەیەکی پسپۆڕی ڕاوێژکاری زانستی پێکهێناوە بۆ دیاریکردنی ڕێنمایی و بەڵگە زانستییەکانی بەکارهێنانی دەزگای جێگیرکردنی دەرەکی بازنەیی ئیلیزارۆف (Ilizarov) بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئێسک.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هیچ پزیشکێک یان نەخۆشخانەیەک ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام بدات تەنیا بە مەبەستی چارەسەری کێشە و گرفتی تەندروستی و بەڵگەداری زانستی دەبێت، بۆ درێژکردنی بەژن و باڵا بە مەبەستی جوانکاری قەدەغەیە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "هاووڵاتییانی خۆشەویست پێویستە هۆشیار بن و خۆیان به دوور بگرن لە ترسناکی ئەگەری ئاڵۆزییه‌کانی ئەم نەشتەرگەرییە. جه‌ختیشی كردوه كه تا ئێستا هیچ سەنتەرێک یان ڕێگەپێدانی فەرمی بۆ ئەم خزمەتگوزارییە نەدراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.