به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م سێ تۆمه‌تباری له‌سه‌ر دۆسییه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی هونه‌رمه‌ندی میلـلی شاری هه‌ولێر محه‌مه‌د بامه‌ندی ده‌ستگیر كرد.
ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئەو تۆمەتبارانەی کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، تەقەیان لە ماڵی هونەرمەندی میلـلی شاری هەولێر ناسراو بە (محه‌مه‌د بامەندی) کرد و بووه هۆکاری گیانلەدەستدانی، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ده‌ستگیر كران.
ڕاشیگه‌یاند: ته‌قه‌كه‌ره‌كان بریتین له (ش، م، ع) له‌گه‌ڵ دوو برای بە ناوەکانی (ڕ، م، ع) و (ح، م، ع) و هه‌رسێكیان دەستگیر کران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه رووبەڕووی یاسا كرانه‌وه.
شه‌وی ڕابردوو له گه‌ڕه‌كی سه‌ركارێزانی شاری هه‌ولێر به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه ته‌قه له ماڵی هونه‌رمه‌ندی میلـلی محه‌مه‌د بامه‌ندی كرا و به‌هۆیه‌وه ناوبراو تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه‌وه و گیانی له‌ده‌ست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.