Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:27

ئه‌مشه‌و له‌ شه‌قامی ئیسكان كارێكی نوێ و جیاواز ده‌كرێ

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و دووشه‌م له‌ شه‌قامی ئیسكانی شاری هه‌ولێر له‌ كارێكی نوێ و جیاوازدا شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ته‌له‌فزیۆن داده‌نرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر.

ئه‌مشه‌و دووشه‌م كاتژمێر 8:00 یاریی قۆناغی پێش كۆتایی جامی عێراق له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و حدوود له‌ یاریگه‌ی شه‌عبی شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ یانه‌ی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: لە سەر ڕاسپاردەی ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، ئەمشەو بۆ گواستنەوەى یاریى نێوان (هەولێر و حدوود) لە قۆناغى پێش کۆتایی پاڵەوانیەتى جامى عێراق، شاشەیەکى گەورەى مۆدێرن و سەردەمییانە لە شەقامى ئیسکان لە بەردەم باخچەى برووسک دانراوە بۆ لاوان و وەرزش دۆستان بۆ بینینی یارییەکە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.